AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣٠ ١٧:٢١

نوێ دەکرێتەوە؛

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر زاحیەی لوبنان/ 8 شەهید و59 بریندار هەیە

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر زاحیەی لوبنان/ 8 شەهید و59 بریندار هەیە

سەرچاوە لوبنانییەکان هەواڵی هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکی بەیروتیان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئیسرائیل لە گەڕەکی بەیروت دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

پەیامنێری ئەلمەنار، شەھیدبوونی 8 و برینداربوونی 59 کەسی دیکە کە لە نێویاندا منداڵ بوون، وەک ئاماری سەرەتایی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکی ئەلقائیم لە بەیروت بڵاو کراوەتەوە.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئامانجی هێرش بۆ سەر گەڕەکی بەیروت، ئیبراهیم عەقیل، فەرماندەی هێزە تایبەتەکان و فەرماندە باڵاکانی هێزی ڕزوان و هەروەها ئەو فەرماندانەی کە پلانی گەمارۆدانی ئەلجەلیلیان داڕشتووە، بووە .

میدیای زایۆنیستی واڵا ئیدیعای کرد: خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هێرشە لە کاتی کۆبوونەوەی فەرماندەکانی حزبوڵا ڕووی داوە.

ئاژانسی هەواڵی لوبنانی بڵاویکردەوە: فڕۆکەی ئێف-٣٥ی ڕژێمی زایۆنی شوقەیەکی لە ناوچەی ئەلجەمووس لە گەڕەکی بەیروتی کردە ئامانج.

News ID 51784

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha